٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ٢٠:١٥
هەڵسوکەوتی زایۆنیستەکان لە هێرش بۆ سەر ئاسەواری مێژوویی وەکوو داعشە

وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی ئەو ڕژێمە لە دەستدرێژی، سووکایەتی بە ئایینە خوداییەکان و هێرش بۆ سەر میراتی مێژوویی و فەرهەنگی وەکوو گرووپی تیرۆریستی داعشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کلێسەیەک لە غەززە بە بڵاو کردنەوەی دەقێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: بوردمانی کلێسەی مێژوویی سێنتپورفیریۆس لە غەززە کە ژنان و منداڵان تێیدا پەنایان گرتبوو، نوێترین جەنایەتی ئیسرائیلە.

ناوبراو زیادی کرد:هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی ئەو ڕژێمە لە دەستدرێژی، سووکایەتی بە ئایینە خوداییەکان و هێرش بۆ سەر میراتی مێژوویی و فەرهەنگی وەکوو گرووپی تیرۆریستی داعشە.

342/